سەردەمی AI: بۆچی فێربوونی زمانی پڕۆگرامینگ ئێستا گرنگترە لە جاران؟
لەگەڵ سەرهەڵدانی زیرەکی دەستکرد وەک ChatGPT و GitHub Copilot، گۆڕانکارییەکی گەورە لە جیهانی تەکنەلۆژیادا ڕوویدا. زۆرێک لە پەرەپێدەرانی سەرەتا یان ئەوانەی دەیانەوێت بێنە ناو ئەم بوارە، پرسیارێکی جەوهەری دەکەن: "مادام AI دەتوانێت کۆد بنووسێت، ئایا هێشتا پێویستە کات بکوژم بۆ فێربوونی قووڵی JavaScript یان PHP؟"
وەڵامە کورتەکە: بەڵێ، ئێستا زیاتر لە جاران پێویستت بە زانینی زمانەکەیە. بۆ تێگەیشتن لەمە، پێویستە لە "تەڵەی AI" دوور بکەوینەوە و وەک ئەندازیارێک سەیری دیمەنە گەورەکە بکەین.
١. تۆ ناتوانیت ڕێنوێنی کەسێک بکەیت ئەگەر بە زمانەکەی ئەو قسە نەکەیت!
زیرەکی دەستکرد وەک "یاریدەدەرێکی زۆر خێرا" وایە، بەڵام ئەم یاریدەدەرە هەمیشە ڕاست ناڵێت. ئەگەر تۆ شارەزای بنەماکانی زمانەکە نەبیت، ناتوانیت "Prompt"ێکی دروست بنووسیت یان ڕێنوێنی AI بکەیت بۆ ئەوەی گەیشتن بە ئەنجامێکی دیاریکراو.
ئەندازیار بوون یانی خاوەندارییەتی (Ownership)، نەک تەنها داواکردن.
٢. مەترسییەکانی پشتبەستنی کوێرانە بە AI
A. تەڵەی دیباگینگ (The Debugging Trap)
ئەمە گەورەترین کێشەیە. AI زۆرجار کۆدێک بەرهەم دەهێنێت کە لە ڕووکەشدا کار دەکات، بەڵام کاتێک هەڵەیەکی تێدا دەبێت، تەنها کەسێک کە "سینتاکس" و "لۆجیک"ی زمانەکە دەزانێت دەتوانێت کێشەکە بدۆزێتەوە. ئەگەر زمانەکە نەزانیت، کاتژمێرەکانت بەفیڕۆ دەچێت لە نووسینی "Fix this error" بۆ AI، بێ ئەوەی بزانیت کێشە بنەڕەتییەکە چییە.
B. کۆدی بێ کوالێتی و کێشەی ئەمنی
سیستەمەکانی ژیری دەستکرد هەمیشە "ئاسانترین" و "باوترین" کۆد پێشنیار دەکەن، نەک "باشترین".
-
ئایا ئەم کۆدە خاوە؟
-
ئایا کێشەی سکوێرتی (Security Vulnerability) تێدایە؟
-
ئایا لەژێر باری زۆری بەکارهێنەردا (High Load) دەڕووخێت؟ AI بەرپرسیارێتی ئەم پرسیارانە ناگرێتە ئەستۆ، بەڵکو ئەوە ئەرکی پەرەپێدەرە.
٣. بازاڕی کار لە سەردەمی AI چۆن دەگۆڕێت؟
کۆمپانیا گەورەکان پێویستیان بە کەسێک نییە کە تەنها "Copy-Paste" بکات. ئەوان پێویستیان بە Engineer-Guided AI هەیە. واتە ئەندازیارێک کە بتوانێت:
-
تەلارسازی (Architecture) سیستەمەکە دابڕێژێت.
-
کۆدی بەرهەمهاتوو لەلایەن AI بخوێنێتەوە و باشترێ بکات (Optimize).
-
بڕیارە قورسەکان بدات کە پێویستیان بە لۆجیکی مرۆیی و تێگەیشتن لە بیزنیس هەیە.
٤. داهێنان لەو شوێنە دەست پێ دەکات کە سنووری AI کۆتایی دێت
ژیری دەستکرد تەنها لەسەر بنەمای ئەو شتانەی پێشتر فێری بووە کۆد دەنووسێت. ئەگەر دەتەوێت شتێکی نوێ و داهێنەرانە (Innovative) دروست بکەیت، پێویستە یاساکانی زمانەکە بزانیت تا بتوانیت بیانشکێنیت یان شتێکی جیاواز دابنێیت. بێ زانینی قووڵی زمانەکە، تۆ مەحکوومیت بەو سنوورانەی کە AI بۆت دیاری دەکات.
ئەنجام: فێرکار ئەکادیمی چۆن هاوکارت دەبێت؟
ئێمە لە Ferkar Academy باوەڕمان بەوە هەیە کە AI ئامرازێکی ناوازەیە، بەڵام تەنها بۆ ئەو کەسانەی کە "بناغەیەکی قایم"یان هەیە.
-
لە کۆرسەکانماندا، ئێمە تەنها "کۆد"ت فێر ناکەین، بەڵکو "لۆجیکی ئەندازیاری"ت فێر دەکەین.
دواین وتە: AI دەتوانێت نەخشەکە بکێشێت، بەڵام تەنها ئەندازیار دەتوانێت دڵنیایی بدەن کە بیناکە بەرگەی زریان دەگرێت. بناغەکەت لەگەڵ ئێمە بە قایمی دابنێ!.
🚀 ئامادەیت ببیتە ئەندازیارێکی ڕاستەقینە؟