پرسیار و وەڵام (FAQ)

لێرەدا وەڵامی ئەو پرسیارانە دەبینیت کە زۆر جار دەکرێن: چۆنیەتی کڕینی کۆرس، چۆنیەتی دروستکردنی هەژمار و چوونەژوورەوە، شێوازی سەیرکردنی وانەکان لە تێلیگرام، هەروەها چۆنیەتی کۆکردنەوەی خاڵ لە پلاتفۆرمەکەماندا.

بۆ کڕینی هەر کۆرسێک، سەرەتا بڕۆ بۆ بەشی "کۆرسەکان" و کۆرسە دڵخوازەکەت هەڵبژێرە، پاشان کلیک لە دوگمەی "کڕینی کۆرس" بکە. ئەگەر پێشتر هەژمارت نییە، پێویستە سەرەتا "خۆتۆمارکردن" بکەیت یان "بچیتە ژوورەوە". پارەدان دەتوانرێت بە FIB و QI Card ئەنجام بدرێت. دوای سەرکەوتوویی پرۆسەی پارەدانەکە، کۆرسەکەت بۆ چالاک دەبێت و دەتوانیت دەست بە بینینی وانەکان بکەیت.

لە بەشی سەرەوەی ماڵپەڕەکەدا دوگمەی "خۆتۆمارکردن" هەیە بۆ دروستکردنی هەژماری نوێ. دوای دروستکردنی هەژمارەکەت، دەتوانیت لە ڕێگەی "چوونەژوورەوە" بچیتە ناو هەژمارەکەت. هەروەها بۆ ئاسانکاری زیاتر، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هەژماری Google یان GitHub ـەوە بچیتە ژوورەوە.

بەڵێ، سەرجەم وانەکان بە شێوەی ڤیدیۆی تۆمارکراون (Recorded Lessons). بەڵام لە زۆربەی کۆرسەکاندا، ڤیدیۆکان لەناو ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام (Telegram) دانراون. بەمەش دەتوانیت لە هەر کات و شوێنێکدا بێت وانەکان ببینی و چەندین جار دووبارەیان بکەیتەوە.

تێلیگرام بەشێکی سەرەکییە لە سیستەمی کۆرسەکانماندا، چونکە ڤیدیۆی وانەکان لەوێدا بەردەست دەخرێن. دوای کڕینی کۆرسەکە، لینک و ڕێنماییەکانی چوونە ناو گرووپ یان کەناڵی تێلیگرام لە پەڕەی کۆرسەکەدا دەردەکەون. ئەگەر کێشەت بۆ دروست بوو لە چوونە ناوەوە، دڵنیابە کە هەمان هەژماری تێلیگرام بەکاردەهێنیت، یان دەتوانیت لە بەشی فۆڕەم (مەکۆ) پرسیارەکەت ئاراستە بکەیت بۆ چارەسەرکردنی.

لە پلاتفۆرمی "فێرکار"دا دەتوانیت لە ڕێگەی چالاکییەکانتەوە خاڵ کۆبکەیتەوە؛ بۆ نموونە بەشداریکردن لە فۆڕەم، وەڵامدانەوەی پرسیاری کەسانی تر و یارمەتیدانیان. کۆی گشتی خاڵەکانت لە بەشی سەرەوەی ماڵپەڕەکە (تەنیشت وێنەی پڕۆفایلەکەت) دەردەکەوێت و بە کلیک کردن لەسەری دەتوانیت زانیاری زیاتر ببینیت.

دوای ئەوەی کۆرسەکەت کڕی، لە پەڕەی کۆرسەکەدا زانیاری و لینکی تایبەت بە تێلیگرامەکەت پێ دەدرێت. لە ڕێگەی ئەو لینکەوە دەچیتە ناو تێلیگرام و دەتوانیت دەست بە سەیرکردنی وانەکان بکەیت. ئەگەر لینکەکەت نەبینی یان کێشەت هەبوو، سەرەتا دڵنیابە کە چوویتەتە ژوورەوە (Login) و پەڕەکە نوێ (Refresh) بکەرەوە، ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو، لە فۆڕەم ئاگادارمان بکەرەوە.

ئەگەر هەر پرسیارێکی ترت هەیە، دەتوانیت لە بەشی فۆڕەم (مەکۆ) پرسیارەکەت ئاراستە بکەیت.