دەستپێک
زۆرێک لەو کەسانەی تازە دەست بە فێربوونی پرۆگرامینگ دەکەن، دەکەونە ناو تەڵەیەکی کوشندەوە: تەڵەی 'Copy-Paste'. کاتێک کێشەیەک یان ئەرکێکی پرۆگرامینگت دێتە پێش، یەکەم بیرکردنەوەت ئەوەیە بچیتە سەر ChatGPT یان Claude و کۆدەکە بدۆزیتەوە، پاشان کۆپی بکەیت و لە پڕۆژەکەی خۆتدا دایبنێیت. ڕەنگە کارەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت، بەڵام ئایا تۆ فێری بوویت؟ وەڵامەکە بەداخەوە 'نەخێر'ە.
کێشەکە لە کوێدایە؟
کاتێک کۆدێک کۆپی دەکەیت، تۆ تەنها 'چارەسەر'ەکەت وەرگرتووە، نەک 'تێگەیشتن'ەکە. پرۆگرامینگ تەنها نووسینی کۆد نییە، بەڵکو هونەری چارەسەرکردنی کێشەیە (Problem Solving). کاتێک تەنها کۆپی دەکەیت، مێشکت فێری ئەوە نابێت کە چۆن بەدوای هۆکارەکاندا بگەڕێت.
بۆ نموونە، ئەگەر بتەوێت لە JavaScript دا ڕیزبەندییەکی (Array) ژمارەیی ڕێک بخەیت، زۆر کەس تەنها ئەم کۆدە دەدۆزنەوە:
const numbers = [5, 2, 9, 1];
numbers.sort((a, b) => a - b);
console.log(numbers); // [1, 2, 5, 9]
ئەگەر تەنها ئەمە کۆپی بکەیت، هەرگیز نازانیت بۆچی پێویستە (a, b) => a - b بەکاربهێنیت. ئەگەر سبەی کێشەیەکی جیاوازت بۆ هات، ناتوانیت دەستکاری ئەم کۆدە بکەیت چونکە نازانیت چۆن کار دەکات.
چۆن لەم دۆخە ڕزگار بین؟
بۆ ئەوەی ببیت بە پرۆگرامەرێکی ڕاستەقینە، پێویستە ئەم ڕێسایانە پەیڕەو بکەیت:
- کۆدەکە بنووسەوە (Type it out): هەرگیز کۆد کۆپی مەکە. تەنانەت ئەگەر لە tutorial یەکیش دەیبینیت، خۆت بە دەستی خۆت بینووسەوە. ئەمە وادەکات پەنجەکانت و مێشکت لەگەڵ syntax ی زمانەکە ڕابێن.
- پرسیاری 'بۆچی' بکە: پێش ئەوەی کۆدەکە بەکاربهێنیت، لە خۆت بپرسە: بۆچی ئەم مێتۆدە بەکارهات؟ ئەگەر ئەم بەشەی بسڕمەوە چی ڕوودەدات؟
- دەستکاری بکە (Experiment): کۆدەکە لە پڕۆژەکەتدا دابنێ و پاشان هەوڵ بدە کەمێک گۆڕانکاری تێدا بکەیت. بزانە ئەگەر بەهایەکی تر بدەیت چی دەبێت.
نموونەیەکی پراکتیکی
با سەیری ئەم کۆدەی JavaScript بکەین بۆ پەیوەندیکردن بە داتابەیس:

ئەگەر تەنها کۆپی بکەیت، تۆ تەنها بەکارهێنەری سادەی لایبرەرییەکەی و هیچی تر. بەڵام ئەگەر بپرسیت 'بۆچی ئایدییەکە ڕاستەوخۆ ناخرێتە ناو تێکستی کوێرییەکە و $ یان نیشانەی پرسیار بەکاردێت؟'، ئەوا فێری چەمکی SQL Injection دەبیت و دەزانیت کە چۆن ئەمنییەتی کۆدەکەت بەرز بکەیتەوە.
ئەمە ئەو جیاوازییەیە کە پرۆگرامەرێکی ئاسایی لە پرۆگرامەرێکی شارەزا جیادەکاتەوە.
دەرەنجام
پرۆگرامینگ وەرزشێکە؛ وەک چۆن بە سەیرکردنی یاری تۆپی پێ نابیت بە یاریزان، بە کۆپیکردنی کۆدیش نابیت بە پرۆگرامەر. کات تەرخان بکە بۆ تێگەیشتن لە لۆجیکی پشت کۆدەکە. کاتێک تێگەیشتیت، ئەوکات کۆپی-پەیستکردن تەنها ئامرازێک دەبێت بۆ خێراکردنی کارەکەت، نەک تاکە ڕێگەی کارکردنت.
لە Ferkar، ئێمە هانتان دەدەین کە هەمیشە بەدوای بنەماکاندا بگەڕێن. کۆد بنووسن، تاقیکردنەوە بکەن، و هەرگیز لە هەڵەکردن مەترسن!