کاتی بڵاوکراوەتەوە :

Supervised learning و Unsupervised Learning چین؟

ژیری دەستکرد
نوسین و ئامادەکردنی

سوپەرڤایسد لێرنینگ (Supervised Learning)

Understanding Supervised Learning: Theory and Overview - KDnuggets

مانای ئەوەیە ئێمە ئامێرەکە فێر دەکەین بە بەکارهێنانی داتای دیاریکراو — واتە هەر نمونەیەک لە داتادا هەم ئینپوت و هەم ئاوت پوتی دروست (وەڵام) لەخۆ دەگرێت.

چۆن کار دەکات:

  • تۆ داتا و وەڵامە دروستەکان دەدەیت
  • مۆدێلەکە پەیوەندی نێوان ئینپوت و ئاوتپوت فێر دەبێت
  • دواتر دەتوانێت پێشبینی وەڵامی داتای نوێ بکات

نموونە:

بیهێنە پێش چاوت تۆ فێری کۆمپیوتەر دەکەیت کە جیاوازی نێوان سێو و پرتەقاڵ بزانێت. ئامێرەکە فێری تایبەتمەندیەکانی وەک ڕەنگ، شێوە یان پێکهاتەکەی دەبێت. دواتر کاتێک وێنەیەکی نوێی پێدەدەیت، پێشبینی دەکات: "ئەمە سێوە!"

ئەلگۆریتمەکانی بریتین لە:

  • Linear Regression
  • Decision Trees
  • Support Vector Machines
  • Neural Networks

بەکاردێت بۆ:

  • پێشبینیکردنی نرخەکان (بۆ نمونە، خانوو، کۆگا)
  • دۆزینەوەی ئیمەیلی سپام
  • ناسینەوەی دەنگ
  • پێشبینی پزیشکی

ئەنسۆپەرڤایزد لێرنینگ (Unsupervised Learning)

Introduction to Unsupervised Learning: Overview and applications

داتا ئەنلەیبڵ کراو دەدەیت بە ئامێرەکە بە بێ بوونی هیچ ئاوت پوتێکی ڕاست کە ئەویش هەڵدەستێت بە جیا کردنەوەی داتای هاوشێوەکان بەیەکەوە.

چۆن کار دەکات:

  • ئامێرەکە تەنها ئینپوت وەردەگرێت
  • لێکچوون، جیاوازی، یان پێکهاتە لە داتاکاندا دەدۆزێتەوە

نموونە:

تۆ 1000 تۆماری کڕیاری پێدەدەیت (ناو، تەمەن، هەڵسوکەوتی کڕین)، بەڵام ناڵێیت هەریەکەیان چ جۆرە کڕیارێکن. هەڵدەستێت بە جیا کردنەوەیان بەم شێوەیە:

  • گرووپی A: ئەو گەنجانەی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا دەکڕن
  • گرووپی B: کەسانی بەتەمەن کە کتێب دەکڕن

ئەمە پێی دەوترێت کۆمەڵە کردن — کۆکردنەوەی خاڵەکانی داتای هاوشێوە بەیەکەوە.

ئەلگۆریتمەکانی بریتین لە:

  • K-Means Clustering
  • Hierarchical Clustering
  • Principal Component Analysis
  • Autoencoders

بەکاردێت بۆ:

  • دابەشکردنی بازاڕ
  • سیستەمەکانی پێشنیار
  • شیکردنەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی
  • دۆزینەوەی نائاسایی (بۆ نمونە، فێڵ)