گەشەپێدانی وێبسایت
کات
2 کاتژمێر
ئاست
سەرەتایی
ڤیدیۆکان
11 ڤیدیۆ

دەربارەی خولەکە

ئەم کۆرسە تایبەتە بۆ فێربوونی گەشەپێدانی Back-End بە بەکارهێنانی Node.js و Express.js. لەم کۆرسەدا لە بنەڕەتەوە دەست پێدەکەیت و تا ئاستی دروستکردنی پڕۆژەیەکی تەواو دەگەیت. فێر دەبیت چۆن سێرڤەر دروست بکەیت، چۆن لەگەڵ داتابەیس کار بکەیت، و لە کۆتاییدا وێبسایتێکی BLOG ی تەواو دروست دەکەیت کە دەبێتە یەکەم پۆرتفۆلیۆی تۆ وەک دیڤێلۆپەرێکی Back-End.


ناوەڕۆکی کۆرس:

• چۆنیەتی کارکردنی وێب
• پێشەکیەک لەسەر NODE.JS
• ناساندنی EXPRESS.JS چیە و بۆچی بەکاری دێنێن
• دروستکردنی یەکەم سێرڤەر بە Express.js
• تێگەشتن لە Routing و بەکارهێنانی
• HTTP REQUEST ەکان چین و چۆن بەکاریان دێنین
• دروست کردنی وێب ئاپلیکەشنێکی سادە بە EXPRESS.JS
• تێگەشتن لە Middleware و چۆنیەتی بەکارهێنانی
• چۆنیەتی پیشاندانی فایلی نەگۆر و ستاتیک لە وێبسایتەکاندا
• ناساندنی templating engine و views
• گەشەپێدانی وێبسایت بە views و Middleware لە ناو Express.js
• ناساندنێک بۆ داتابەیس: SQL و NOSQL
• ناساندنی Sequelize: چیە و بۆچی بەکاری دێنین
• بەکارهێنانی Sequelize لەگەڵ Express.js
• دروست کردنی models
• دروست کردن و کۆنێکت کردنی داتابەیس لەگەڵ وێبسایتەکەماندا
• دروست کردنی وێبساتێکی BLOG بە هەموو ئەو بابەتانەی فێری بووین، کە دەبێتە یەکەم پرۆجێکتی تۆ و بەڵگەیە بۆ بونت بە دیڤێلۆپەرێکی BACK-END ی بەتوانای دەگمەنی Node.js

فێربوونی دروستکردنی سێرڤەر بە Node.js و Express.js
تێگەشتن لە چۆنیەتی کارکردنی Back-End و API
دروستکردنی پۆرتفۆلیۆ بۆ پیشاندانی توانات
ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار وەک دیڤێلۆپەری Back-End
دروستکردنی پڕۆژەیەکی تەواو (وێبسایتی BLOG)
فێربوونی کارکردن لەگەڵ داتابەیس و بەڕێوەبردنی داتا

هەڵسەنگاندنەکان

0 هەڵسەنگاندن

ناوەندی هەڵسەنگاندن

بۆ ناردنی هەڵسەنگاندن، پێویستە بچیتە ژوورەوە.

چوونە ژوورەوە بۆ هەڵسەنگاندن

هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنووسراوە.

مامۆستا

ڕێدیار هاوژین

ڕێدیار هاوژین

مامۆستای کۆرسەکە

مامۆستای کۆرسەکە

زانیاری کۆرس

زمان کوردی
خوێندکاران 31
نمرەی خول
4.5
نرخی کۆرس
20,000 IQD