دانراوە پێش دوو مانگ چاککراوە پێش دوو مانگ 23 بینین

وێبسایتی دروستکراو بە زیرەکی دەستکرد

سڵاوتان لێبێ، وەک دەیزانن ئێستا دروستکردنی وێب و کۆدەکانی ناوی لە ڕێگەی ai شتێکی باو ئاسانکارە؛ بەڵام دەمویست هەندێ زانیاریم دەستبکەوێ کە چۆن ئەو وێبە لە vercel پەخش بکەم بەبێ ئەوەی error بدات، چونکە زۆرجار ئەو وێبانەی بە ai دروستیان دەکەم هەندێ هەڵەی تێدایە کە وا دەکات بڵاو نەبێتەوە و یان هەندێ کێشە لە کۆدەکاندا هەیە کە من هێشتا فێری نەبوو چۆن چاکیان بکەم و دەستم بە کۆڕسەکان نەکردووە.

1 وەڵام

0
فێرکار پێش دوو مانگ

بۆ ئەوەی پڕۆژەکەت لە Vercel بێ کێشە بڵاو بێتەوە، ئەم سێ خاڵە جێبەجێ بکە:

  1. پشکنینی هەڵەکان (Logs): کاتێک وێبەکەت بڵاو نابێتەوە، بڕۆ بۆ بەشی Deployments و پاشان View Logs. هەرچی نووسراوە کۆپی بکە و بیدە بە AI، پێی بڵێ: "ئەم هەڵەیەم هەیە لە Vercel، چۆن چاکی بکەم؟"

  2. ناوی فایلەکان: دڵنیابە ناوی فایلەکانت (وەک Image.png و image.png) ڕێک وەک یەک بن لە هەموو شوێنێک؛ Vercel زۆر لەسەر پیتی گەورە و بچووک هەستیارە.

  3. پاککردنەوەی کۆد: دڵنیابە هیچ کۆدێکی زیادە (Unused Imports) نییە. ئەگەر شتێک لە سەرەوەی فایلەکە import کرابێت بەڵام بەکارنەهێنرابێت، Vercel ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی.

ئامۆژگاری: پێش ئەوەی کۆدەکە بنێریت، بە AI بڵێ:

"Check this code for any syntax errors or unused variables to make sure it deploys on Vercel without errors."

کۆمێنتەکان 1

  • Dana Maarouf
    ئەگەر بۆ مەبەستی فێربوون ئەم کارە دەکەیت بە ژیری دەستکرد ئەوە ئاسایە و ووردە وردە فێر دەبیت ، بەڵام ئەگەر پرۆژەیەکت هەیە و دەتەوێت کاری لەسەر بکەیت و لە داهاتوو بخەیتە بەردەم بیبەر ، وە لە هەمان کاتدا شارەزا نیت ە کۆد نووسینبە گشتی من ڕێگاکەت بۆ کورت ئەکەمەوە کە وا بکەیت لە ماوەی هەفتەیەک پرۆژەکەت ئامادە بێت ، ئەویش بە بەکارهێنانی سکریپتی ئامادە بۆ نموونە دیارترین سکریپت وۆردپرێس ، کە دامەزراندی زۆر ئاسانە و لە یوتوب بە سەدان ڤیدیۆ بە زمانە جیاوازەکان و بە کوردیش بەردەستە ، ماوەی دامەزراندنەکەی 10 خولەکە ، دواتر بە بەکارهێنانی پلۆگینی WPCode دەتوانیت هەر بیرۆکەیەکت هەیە بە کۆد ئامادەی بکەیت ، لە Ai بیرۆکەکەت بڵێ و ai کۆدەکەت ئەداتێ و تۆ لەوێ پەیستی ئەکەیت و وردە وردە پرۆژەکەت ئامادە دەکەیت

بچۆ ژوورەوە یان هەژمار دروست بکە بۆ وەڵامدانەوە.