دانراوە پێش 1 salê چاککراوە پێش 1 salê 212 بینین

چۆن وێبسایتێک دروستبکەم بۆ پرسێار کردن

چۆن وێبسایتێک دروستبکەم بۆ پرسێار کردن

2 وەڵام

1
Adam پێش 1 salê

دەکرێت بە بەکارهێنانی htmlو cssو جاڤا سکریپت ڕووکارێکی جوان بۆ فۆڕمی پرسیار کردن دابنێیت وە بەبەکارهێنانی php فۆڕمەکەت لەگەڵ بۆتێکی تێلیگرام ڕەبت بکەیتەوە بۆ ئەوەی هەر کاتێ کەسێک پرسیار لە فۆڕمەکە دەنووسێ ڕاستەوخۆ بۆ بۆتەکە بنێردرێت وە دەشتوانی پەیجێک تایبەت بەخۆت دابنێی لەنێو ڕووکارەکە بۆ ئەوەی بتوانی وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە

ئەمەش تێلیگرامەکەم @web_adamS

وەتس ئەپ 07506987432

ئەگەر دەتەوێ زیاتر قسەی لەسەر بکەین

کۆمێنتەکان 0

هێشتا کۆمێنت نییە — یەکەمیان بنووسە.

0
فێرکار پێش 1 salê

سڵاو و ڕێز ،

پرسیارەکەت زۆر ڕوون نییە، کەمێک زیاتر ڕوونت بکردایەتەوە باشتر دەبوو

 

ئەوەندەی کە لێت تێبگەم، وێبسایتێکت ئەوێت کە درووستی بکەیت، کە خەڵک بتوانی پرسیاری تێدابکا و وەڵام وەبگرێ، چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ ئەو مەبەستە: 

 

1. بەکارهێنانی پلاتفۆرمە ئامادەکراوەکان:

  • وۆردپرێس لەگەڵ پلاگینی AnsPress یان bbPress
  • Discourse کە سیستەمێکی باشە بۆ فۆرۆم و پرسیار و وەڵام
  • Question2Answer کە سیستەمێکی کراوەیە و تایبەتە بۆ وێبسایتی پرسیار و وەڵام

File:WordPress blue logo.svg     File:Discourse logo.svg - Wikipedia

 

2. دروستکردنی سیستەمێکی تایبەت بە خۆت ئەگەر شارەزاییت هەیە لە:

  • HTML, CSS و JavaScript بۆ ڕووکاری وێبسایتەکە
  • زمانێکی پرۆگرامینگی وەکو PHP, Python یان JavaScript (Node.js)
  • داتابەیسێک وەکو MySQL یان MongoDB

 

ئەگەر سەرەتای لە بوارەکەدا و هەروەها پێویستت بە شتی ئاسانە ، پێشنیار دەکەم وۆردپرێس لەگەڵ پلاگینی AnsPress بەکاربهێنیت چونکە:

  • ئاسانە بۆ دامەزراندن
  • پلاگینەکە تایبەتمەندی زۆری هەیە بۆ پرسیار و وەڵام
  • دەتوانیت بە ئاسانی ڕووکاری وێبسایتەکە بگۆڕیت

 

ئەگەری پرسیاری ترت هەبوو لە کۆمێنت بینووسە بۆ ئەوەی زیاتر باسی بکەین!

کۆمێنتەکان 0

هێشتا کۆمێنت نییە — یەکەمیان بنووسە.

بچۆ ژوورەوە یان هەژمار دروست بکە بۆ وەڵامدانەوە.