دەستپێک

لە کوێوە دەستپێ بکەم؟

بۆ بوون بە گەشەپێدەری وێب، لێرەوە دەستپێبکە!

تێبینی: ئەمانەی کە ئێمە خستومانەتە ڕوو پێشنیاری فێرکارە بۆ ئێوە، تۆ ئازادیت لەوەی کە چ ڕێگایەک ئەگریتە بەر

Front-end

بریتییە لە بەشی پێشەوەی وێبسایت (ئەو بەشەیە کە بەکارهێنەر دەیبینێت) - پێناسی ئەوە دەکات کە چۆن پەیجی وێبسایتەکەمان دەردەکەوێت و چۆن دەبینرێت

1

فێری HTML ببە

یەکەم شت کە پێویستە فێری ببیت زمانی مارکئەپی HTMLــە کە ئێسکەپەیکەری پەڕەی وێبەکەت پێکئەهێنێت

2

فێری CSS ببە

هەنگاوی داهاتوو فێربوونی CSSــە کە بەکاردێت بۆ ڕازاندنەوەی پەڕەی وێبەکەت بە بەکارهێنانی فۆنت و ڕەنگ و چەندین شتی تر

3

فێری Javascript ببە

دوای ئەوەی HTML و CSS فێر بویت ئێستا کاتی ئەوەیە جوڵە بکەیتە پەڕەی وێبەکەتەوە، ئیتر کاتی درووستکردنی وێبسایتێکی داینامیکە

ئێستا ئەتوانی بە خۆت بڵێیت گەشەپێدەری Front-end

ئامۆژگاری: زۆرێک لە گەشەپێدەرانی Front-End زانیاری بنەڕەتییان هەیە لەسەر فرەیمۆرک و لایبرەریە جیاوازەکانی CSS و JavaScript، وەک Bootstrap، Tailwind، SASS، jQuery و React، و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی وەشانی بەناوبانگ، Git.

هەنگاوی داهاتوو

دوای فێربوونی HTML، CSS و JavaScript، هەنگاوی داهاتوو بڵاوکردنەوەی وێبسایتەکەتە. پێویستە هۆستینگێک هەڵبژێریت (وەک Netlify یان GitHub Pages)، دۆمەینێک تۆمار بکەیت، پڕۆژەکەت بارکەیت بۆ سێرڤەر و DNS ڕێکبخەیت. پاشان، وێبسایتەکە تاقیبکەوە لە ئامێر و براوسەرە جیاوازەکان و چەند ڕێکخستنێکی سەرەتایی SEO ئەنجام بدە بۆ دیارکەوتنی باشتری وێبسایتەکەت لە گەڕانەکاندا.

Back-end

بریتییە لە بەشی پشتەوەی وێبسایت (ئەو بەشەیە کە بەکارهێنەر نایبینێت) - پێناسی ئەوە دەکات کە چۆن پەیجی وێبەکەمان ئیش دەکات

1

فێری PHP ببە

PHP یەکێکە لە زمانە بەهێزەکانی باک ئێند کە دەتوانیت لەمەوە دەستپێبکەی. فێربە چۆن ڤاریەبڵ، لووپ، فەنکشن و زیاتر لە PHP بەکاربهێنیت، هەروەها چۆن داتا لە فۆرمەکان وەربگریت.

file_type_php
2

فێری MySQL ببە

دوای PHP، داتابەیسی MySQL فێر ببە. لێرەدا فێر دەبیت چۆن داتابەیس و خشتەکان دروست بکەیت، زانیاری تێدا هەڵبگریت، بیگۆڕیت، بیسڕیتەوە و بیخوێنیتەوە، Query بنووسیت و پەیوەندی نێوان خشتەکان دروست بکەیت. داتابەیس بەشێکی سەرەکییە لە هەر وێبسایتێکی داینامیکی و کلیلی هەڵگرتن و ڕێکخستنی زانیارییەکانە.

3

پەیوەندی PHP و داتابەیس

PHP زمانێکی بەهێزە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ داتابەیس. بە بەکارهێنانی PHP، دەتوانیت بە ئاسانی داتابەیس دروست بکەیت و بەڕێوەی ببەیت. ئەم زمانە پشتگیری چەندین جۆری داتابەیس دەکات وەک MySQL، PostgreSQL و SQLite. پەیوەندی نێوان PHP و داتابەیس پێویستە بۆ وێبسایتە دینامیکییەکان. ئەم پەیوەندییە ڕێگەت پێدەدات زانیاری بخوێنیتەوە، بیگۆڕیت، زیادی بکەیت یان بیسڕیتەوە لە داتابەیسدا.

+

file_type_php
4

خۆت فێری فرەیمۆرکێکی PHP بکە

فرەیموۆرکەکانی PHP پرۆسەی گەشەپێدان خێراتر و ڕێکخراوتر دەکەن. ئێمە وەک تیمی فێرکار، Laravel پێشنیار دەکەین وەک باشترین فرەیموۆرک بۆ فێربوون چونکە زۆر بەکاردێت لە بازاڕی کاردا و خاوەنی بەڵگەنامەی باش و کۆمەڵگەیەکی چالاکە. Laravel خاسیەتی بەسوودی زۆر پێشکەش دەکات وەک Eloquent ORM، سیستەمی ڕاوتینگ، سیستەمی ئاسایش و سیستەمی قاڵبی Blade. فێربوونی Laravel هەم فرسەتی کار زیاد دەکات و هەم فێری باشترین مەشقەکانی گەشەپێدانی وێبت دەکات.

5

فێری Livewire ببە

دوای فێربوونی Laravel، هەنگاوی داهاتوو دەتوانیت فێری Livewire بیت. Livewire فرەیموۆرکێکە بۆ دروستکردنی ڕووکاری داینامیکی و کارلێککەر (interactive UI) بە بەکارهێنانی تەنها PHP لەبری JavaScript. ئەمە بۆ ئەو کەسانەی کە بەهێزن لە باک-ئێند بەڵام حەز ناکەن زۆر لەگەڵ JavaScript کار بکەن، هەڵبژاردەیەکی نایابە. Livewire ڕێگەت پێدەدات پەیوەندی نێوان ڕووکار و داتابەیس خێرا و ڕاستەوخۆ بێت، بە شێوەیەک کاتێک بەکارهێنەر شتێک دەگۆڕێت، ڕاستەوخۆ لە داتابەیس نوێ دەبێتەوە بەبێ پێویستی بە نووسینی کۆدی AJAX سەربەخۆ.

هەنگاوی داهاتوو: زیاتر بەرەوپێش بچۆ

هەنگاوی داهاتووی باکئێند، دوای فێربوونی سەرەکییەکان، پێشکەوتنە لە بوارەکانی پراکتیکی و تەکنیکی. ئەتوانیت فێری API دروستکردن ببیت بە Laravel کە دەبێتە کلیلی پەیوەندی نێوان سیستەمە جیاوازەکان. هاوکات، فێربوونی Git زۆر گرنگە بۆ کۆنترۆڵی ڤێرژنەکان و کارکردن لە تیمدا - ئەمە یارمەتیت دەدات کۆدەکانت ڕێکخراو بن، بە ئاسانی بگەڕێیتەوە بۆ ڤێرژنەکانی پێشوو، و هاوکاری بکەیت لەگەڵ دیڤەلۆپەرانی تر. بۆ Hosting، دەبێت فێری ڕێکخستنی سێرڤەر، بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی وەک DigitalOcean یان AWS، دانانی SSL، ڕێکخستنی دۆمەین و DNS، و بڵاوکردنەوەی ئۆتۆماتیکی (CI/CD) ببیت.

API