Cookies چییە؟
کوکی بریتییە لە فایلێکی بچووک کە سێرڤەر دەنێرێت بۆ وێبگەڕی بەکارهێنەر (Browser). ئەم داتایە لەلای بەکارهێنەر هەڵدەگیرێت و لە سەردانەکانی داهاتوودا سێرڤەر دەتوانێت بیخوێنێتەوە. کوکی زۆر بەکاردێت بۆ ناسینەوەی بەکارهێنەر، هەڵگرتنی پێشینەی هەڵبژاردنەکان، یان درێژەدان بە دانیشتنەکان (Sessions).
دروستکردنی Cookie
بۆ دروستکردنی کوکی لە PHP، فانکشنی setcookie() بەکاردەهێنین. ئەم فانکشنە پێویستی بە ناوی کوکییەکە و بەهاکەی هەیە.
<?php
$cookie_name = "user";
$cookie_value = "Ahmad";
setcookie($cookie_name, $cookie_value, time() + (86400 * 30), "/"); // 86400 = 1 day
?>
لە نموونەکەدا، time() + (86400 * 30) واتە کوکییەکە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ کارا دەبێت. نیشانەی "/" واتە کوکییەکە لە هەموو لاپەڕەکانی ماڵپەڕەکەدا بەردەست دەبێت.
خوێندنەوەی بەهای Cookie
بۆ بەکارهێنانی کوکییەک کە پێشتر دروستکراوە، سوود لە سوپەرگلۆباڵی $_COOKIE وەردەگرین.
<?php
if(!isset($_COOKIE["user"])) {
echo "کوکییەکە دروست نەکراوە!";
} else {
echo "ناوی بەکارهێنەر: " . $_COOKIE["user"];
}
?>
ئەگەر کۆدی سەرەوە جێبەجێ بکەیت، ناوی "Ahmad" نیشان دەدات. هەڵەی باو لێرەدا ئەوەیە کە هەوڵ دەدەیت کوکییەکە دەستبەجێ دوای دروستکردنی بخوێنیتەوە؛ پێویستە لاپەڕەکە جارێک ڕیفرێش بکرێت تا وێبگەڕەکە کوکییەکە تۆمار بکات.
سڕینەوەی Cookie
بۆ سڕینەوەی کوکی، تەنها پێویستە کاتەکەی بۆ ڕابردوو بگۆڕین بە بەکارهێنانی time() - 3600.
<?php
// دانانی کات بۆ یەک کاتژمێر پێش ئێستا
setcookie("user", "", time() - 3600);
?>
گرنگی ئاسایش لە Cookies
چۆنیەتی پشکنینی کوکی لە وێبگەڕ
دەتوانیت لە ڕێگەی وێبگەڕەکەتەوە کوکییەکان ببینیت:
- کلیک لە F12 بکە (Inspect).
- بڕۆ بۆ بەشی Application.
- لە لای چەپ، بەشی Cookies هەڵبژێرە.
تمرین (Practice)
هەوڵ بدە کوکییەک بە ناوی theme دروست بکەیت و بەهای dark ی پێ ببەخشیت کە بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بمێنێتەوە، پاشان لە لاپەڕەیەکی تردا بەکارهێنەر ئاگادار بکەرەوە کە "تێمی تاریک چالاک کراوە".