ناساندنی فەرمانی DELETE

لە زمانی SQL، فەرمانی DELETE بەکاردێت بۆ لابردنی ڕیزێک یان چەند ڕیزێکی دیاریکراو لە خشتەیەکدا. ئەمە بەشێکی گرنگە لە کارکردن لەگەڵ داتاکان (CRUD) کە ڕێگەت پێدەدات داتای کۆن یان هەڵە لە داتابەیسەکەت بسڕیتەوە.

تێبینی: هەمیشە پێش ئەوەی فەرمانی سڕینەوە جێبەجێ بکەیت، دڵنیابە کە مەرجی WHERE-ت بەکارهێناوە، ئەگینا تەواوی داتاکانی خشتەکە دەسڕێنەوە!

شێوازی نووسینی فەرمانی DELETE

شێوازی گشتی نووسینی ئەم فەرمانە بەم شێوەیەیە:

DELETE FROM table_name WHERE condition;

لێرەدا table_name ناوی ئەو خشتەیەیە کە دەتەوێت داتای لێ بسڕیتەوە، و condition ئەو مەرجەیە کە دیاری دەکات کام ڕیزە بسڕدرێتەوە.

نموونەی یەکەم: سڕینەوەی ڕیزێکی دیاریکراو

بۆ نموونە، ئەگەر خشتەیەکمان هەبێت بە ناوی users و بمانەوێت ئەو بەکارهێنەرە بسڕینەوە کە ID-کەی 5-ە، بەم شێوەیە دەیکەین:

DELETE FROM users WHERE id = 5;

ڕوونکردنەوە: دوای جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە، MySQL تەنها ئەو ڕیزە دەسڕێتەوە کە ID-کەی یەکسانە بە 5. ئەگەر هیچ ڕیزێک بەو ID-یە نەبێت، هیچ شتێک ناسڕدرێتەوە.

ئاگاداری لەکاتی بەکارهێنان

ئاگاداری: ئەگەر فەرمانی DELETE بەبێ مەرجی WHERE بەکاربهێنیت، ئەوا هەموو ڕیزەکانی ناو خشتەکە دەسڕێنەوە و ئەم کردارەش بە ئاسانی ناگەڕێتەوە (Undo ناکرێت).

ئەگەر ویستت هەموو داتاکانی ناو خشتەیەک بسڕیتەوە، دەبێت زۆر وریابیت. فەرمانەکە بەم شێوەیە دەبێت:

DELETE FROM users;

هەڵەی باو: زۆرێک لە فێرخوازان لەبیر دەکەن WHERE زیاد بکەن و بە هەڵە هەموو داتاکانی خشتەکە دەسڕنەوە. هەمیشە پێش سڕینەوە، سەرەتا بە SELECT دڵنیابە لەو ڕیزانەی کە دەتەوێت بیان سڕیتەوە.

سڕینەوە بە بەکارهێنانی مەرجی ئاڵۆزتر

تۆ دەتوانیت زیاتر لە مەرجێک بەکاربهێنیت بۆ سڕینەوە، بۆ نموونە سڕینەوەی بەکارهێنەرانێک کە چالاک نین و مێژووی تۆماربوونیان کۆنە:

DELETE FROM users WHERE status = 'inactive' AND created_at < '2023-01-01';

ئەرکی ڕاهێنان

خشتەیەک هەیە بە ناوی products کە تێیدا ناوی بەرهەمەکان و نرخەکانیان هەیە. فەرمانێک بنووسە کە ئەو بەرهەمانە بسڕێتەوە کە نرخەکەیان (price) کەمترە لە 10.

ئەمانە ئەم فێرکارییەیان تەواوکردووە

1 فێرخواز تەواویان کردووە