ناساندنی ORDER BY

کاتێک زانیارییەکان لە خشتەیەکدا دەهێنیت، زۆرجار پێویستت بەوە دەبێت کە بەپێی ستوونێکی دیاریکراو ڕیزبەند بکرێن. بۆ ئەم مەبەستە، SQL فەرمانی ORDER BY بەکاردەهێنێت.

بە شێوەیەکی بنەڕەتی، ئەم فەرمانە داتاکان بە شێوەی سەرکەوتوو (Ascending) ڕیز دەکات، واتە لە بچووکەوە بۆ گەورە یان لە A بۆ Z.

فەرمانی ORDER BY هەمیشە لە کۆتایی ڕستەی SELECT دێت، تەنها لە دوای فەرمانی WHERE (ئەگەر هەبێت).

ڕیزکردنی سەرکەوتوو (ASC)

ئەگەر بتەوێت ناوی بەکارهێنەران بەپێی ئەلفوبێ ڕیز بکەیت، دەتوانیت بەم شێوەیە بنووسیت:

SELECT * FROM users ORDER BY name ASC;

لێرەدا وشەی ASC ئاماژەیە بۆ ڕیزبەندی سەرکەوتوو. ئەگەر ئەم وشەیەش نەنوسیت، MySQL بە شێوەی خۆکار (Default) هەمان کار دەکات.

هەڵەی باو

هەڵەیەک کە زۆر کەس دەکەونە ناوی، ئەوەیە کە ORDER BY پێش WHERE دەنوسن. بیرت بێت، سەرەتا داتا فلتەر بکە (WHERE)، پاشان ڕیزبەندی بکە (ORDER BY).

ڕیزکردنی دابەزین (DESC)

هەندێک جار پێویستت بەوەیە داتاکان لە گەورەوە بۆ بچووک ڕیز بکەیت، بۆ نموونە پیشاندانی نوێترین بەرهەمەکان. بۆ ئەمە وشەی DESC بەکاردەهێنین.

SELECT * FROM products ORDER BY price DESC;

لەم نموونەیەدا، گرانترین بەرهەمەکان لە سەرەوەی لیستەکە دەردەکەون. تێبینی بکە کە چۆن DESC کاریگەری لەسەر ستوونی price دەکات.

ئاگاداربە: کاتێک ستوونێک بەکاردەهێنیت بۆ ڕیزکردن، دڵنیابە کە ناوی ستوونەکە بە دروستی دەنوسیت، ئەگەرنا هەڵەی 'Unknown column' وەردەگریت.

ڕیزکردن بەپێی چەند ستوونێک

دەتوانیت زیاتر لە ستوونێک بۆ ڕیزکردن بەکاربهێنیت. بۆ نموونە، سەرەتا بەپێی بەش (department) و پاشان بەپێی مووچە (salary) ڕیز بکەیت.

SELECT * FROM employees ORDER BY department ASC, salary DESC;

لەو حاڵەتەدا، MySQL سەرەتا هەموو کارمەندانی یەک بەش کۆدەکاتەوە، پاشان لە ناو هەر بەشێکدا، کارمەندەکان بەپێی مووچەیان لە گەورەوە بۆ بچووک ڕیز دەکات.

پرسیار و ڕاهێنان

بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە لە تێگەیشتنت، هەوڵ بدە ئەم پرسیارە چارەسەر بکەیت:

  • خشتەیەکمان هەیە بە ناوی 'students' کە ستوونەکانی 'id', 'name', 'grade' لەخۆ دەگرێت.
  • داواکارییەک بنووسە بۆ هێنانی ناوی قوتابییەکان بەپێی نمرەکانیان (grade) لە گەورەوە بۆ بچووک.

ئەمانە ئەم فێرکارییەیان تەواوکردووە

1 فێرخواز تەواویان کردووە