CSS (Cascading Style Sheets) سیستەمێکە بۆ دیزاینکردن و style دانان بۆ پەڕەکانی HTML.
سێ ڕێگای جیاواز هەیە بۆ پەیوەستکردنی CSS بە پەڕەکانی HTML:
- External Css (CSS ی دەرەکی)
- Internal CSS (CSS ی ناوخۆیی)
- Inline CSS (ڕاستەوخۆ لەسەر تاگ)
1.ڕێگای دەرەکی External CSS
ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ کارکردن لەگەڵ پرۆژە گەورەکان. فایلی CSS لە فایلێکی جیاواز نووسراوە و بە تاگی <link>
لەگەڵ HTML پەیوەستدەکرێت.
فایلی HTML
فایلی CSS
تێبینی : بۆشایی دامەنێ لە نێوان نرخی (16) لەگەڵ یەکەی (px)
شێوەی ڕاست : font-size:16px
شێوەی هەڵە : font-size:16 px
2.ڕێگای ناوخۆیی Internal CSS
لەم ڕێگایەدا CSS لە نێوان تاگی <style>
لە بەشی <head>
بەکاردەهێنرێت.
<!DOCTYPE html>
<html dir="rtl" lang="ku">
<head>
<meta charset="UTF-8">
<title>نمونەی Internal CSS</title>
<style>
body {
font-family: Tahoma, serif;
margin: 20px;
}
.card {
background-color: #ffffff;
border: 1px solid #ddd;
padding: 15px;
border-radius: 8px;
box-shadow: 0 2px 4px rgba(0,0,0,0.1);
}
h2 {
color: #2c3e50;
margin-bottom: 10px;
}
</style>
</head>
<body>
<div class="card">
<h2>ناونیشان</h2>
<p>ناوەڕۆکی کارت</p>
</div>
</body>
</html>
3. Inline CSS
لەم ڕێگایەدا CSS ڕاستەوخۆ بە ئەترەبیوتی style
بۆ هەر تاگێکی HTML زیاددەکرێت.
<!DOCTYPE html>
<html dir="rtl" lang="ku">
<head>
<meta charset="UTF-8">
<title>نمونەی Inline CSS</title>
</head>
<body>
<h1 style="color: red; text-align: center; font-size: 28px;">
ناونیشانی سەرەکی
</h1>
<p style="color: blue; font-weight: bold; background-color: yellow;">
ئەمە پاراگرافێکە بە Inline CSS.
</p>
<div style="width: 300px; height: 200px; background-color: #e8f4fd; border: 2px solid #007bff; padding: 20px;">
ئەمە بۆکسێکە بە چەندین style property.
</div>
</body>
</html>
ئەفزەلیەتی هەر سێ ڕێگاکە لە CSS دا
یەکێک لە گرنگترین concepts لە CSS دا ئەوەیە کە بزانی کام ڕێگا ئەفزەڵیەتی زیاتری هەیە کاتێک چەندین style بۆ یەک element دادەنرێت. ڕیزبەندیەکە بەم شێوەیە:
- Inline CSS - بەرزترین ئەفزەڵیەت
- Internal CSS - ئەفزەڵیەتی ناوەند
- External CSS ئەفزەڵیەتی نزم
بەراوردکردنی ڕێگاکان
External CSS
سوودەکان:
- گونجاوە بۆ پرۆژە گەورەکان
- کۆد دووبارە ناکاتەوە
- ئاسانە بۆ پاراستن و بەڕێوەبردن
- باشتری کارایی cache
زیانەکان:
- پێویستی بە HTTP request زیاترە
- فایلی زیاتر
Internal CSS
سوودەکان:
- هەموو شت لە یەک فایلدایە
- زیاتر لە ڕێکخراوە لە چاو Inline CSS
- باشە بۆ پەڕە تاکەکەسیەکان
زیانەکان:
- دووبارەبوونەوە لە چەندین پەڕەدا
- style هەر کاتێک HTML load بکرێت، دووبارە load دەبێت
Inline CSS
سوودەکان:
- بەردەستترین ڕێگا
- باشە بۆ test کردنی خێرا
- priority ی بەرزی هەیە
زیانەکان:
- خراپترین بۆ بەڕێوەبردن کردن
- پەڕەی HTML زۆر پڕدەکاتەوە
- نابێت بۆ responsive design بەکاربهێنرێت