فۆنتەکان لە CSS
فۆنتەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دەرکەوتنی وێبسایتەکەت هەیە. بەکارهێنانی فۆنتی گونجاو وا دەکات خوێندنەوەی دەقەکان ئاسانتر و سەرنجڕاکێشتر بن.
دیاریکردنی جۆری فۆنت (font-family)
بۆ گۆڕینی جۆری فۆنت لە تایبەتمەندی font-family کەڵک وەردەگرین. باشترە چەند فۆنتێک دیاری بکەیت بۆ ئەوەی ئەگەر یەکەمیان لەسەر ئامێری بەکارهێنەر نەبوو، ئەوی تریان بەکار بێت:
p { font-family: 'Arial', sans-serif; }قەبارەی فۆنت (font-size)
بۆ دیاریکردنی قەبارەی دەقەکان، تایبەتمەندی font-size بەکاردەهێنین. دەتوانیت بە یەکەی px (پیکسڵ) یان em قەبارەکە دیاری بکەیت:
h1 { font-size: 32px; }ئەستووری فۆنت (font-weight)
ئەگەر بتەوێت دەقەکەت ئەستوور (Bold) بێت یان تەنک بێت، font-weight بەکاردەهێنین:
p { font-weight: bold; }تێبینی: هەمیشە هەوڵ بدە فۆنتێک هەڵبژێریت کە خوێندنەوەی ئاسان بێت بۆ بەکارهێنەران، بەتایبەت بۆ دەقە درێژەکان.
ئەمانە ئەم فێرکارییەیان تەواوکردووە
1 فێرخواز تەواویان کردووە
-
فێرکارگەشەپێدەری وێب