شێوازەکانی دیاریکردنی ڕەنگ
لە CSS-دا چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ دیاریکردنی ڕەنگەکان بۆ دەق، پشتینە (background)، یان چوارچێوەی توخمەکان. هەر یەک لەم شێوازانە بەکارهێنانی تایبەتی خۆیان هەیە:
١. ناوی ڕەنگەکان (Color Names)
ئاسانترین ڕێگەیە بۆ بەکارهێنان. CSS زیاتر لە ١٤٠ ناوی ڕەنگی ستانداردی هەیە وەک red, blue, green, و tomato.
p { color: tomato; }٢. سیستەمی RGB
ئەم شێوازە پشت بە تێکەڵکردنی سێ ڕەنگی سەرەکی دەبەستێت: سوور (Red)، سەوز (Green)، و شین (Blue). هەر ڕەنگێک بەهایەکی لە نێوان ٠ بۆ ٢٥٥ دەبێت.
h1 { color: rgb(255, 99, 71); }٣. کۆدی HEX
کۆدی هێکسادیسیماڵ (Hexadecimal) باوترین شێوازە لە دیزایندا. ئەم کۆدانە بە هێمای # دەست پێدەکەن و لە ٦ پیت و ژمارە پێکهاتوون.
div { background-color: #ff6347; }تێبینی: بەکارهێنانی کۆدی HEX لە پرۆژە گەورەکاندا باشترە چونکە کۆنترۆڵێکی وردترت دەداتێ لەسەر ڕەنگەکان بەراورد بە ناوی ڕەنگەکان.
ئەمانە ئەم فێرکارییەیان تەواوکردووە
1 فێرخواز تەواویان کردووە
-
فێرکارگەشەپێدەری وێب