کۆمێنتەکان (Comments) لە CSS دا بەشێکی گرنگن کە ڕێ بە گەشەپێدەران دەدەن تا باسکردن و ڕونکردنەوەی کۆد بنووسن بەبێ ئەوەی کاریگەر بن لەسەر دەرکەوتنی پەڕەی وێبەکە. کۆمێنتەکان ئامرازێکی بەنرخن بۆ باسکردنی کۆد و یارمەتیدان بە کارکردن لەگەڵ تیمی گەشەپێدان.
شیکرنەوەی سینتاکسی کۆمێنتەکانی CSS
لە CSS دا، کۆمێنتەکان بەم شێوەیە دەنووسرێن:
کۆمێنت دەست پێدەکات بە /*
و کۆتایی دێت بە */
.
نمونەی سادەی کۆمێنت
<!DOCTYPE html>
<html dir="rtl">
<head>
<title>نمونەی کۆمێنتەکانی CSS</title>
<style>
/* ئەمە کۆمێنتێکە بۆ سەردێڕی سەرەکی */
h1 {
color: blue;
font-size: 24px;
}
/* رێکخستنەکانی بۆدی لاپەڕەکە */
body {
margin: 0;
padding: 20px;
font-family: Arial, sans-serif;
}
</style>
</head>
<body>
<h1>نموونەی کۆمێنت لە CSS</h1>
<p>ئەم پاراگرافە نیشاندەری بەکارهێنانی کۆمێنتەکانە.</p>
</body>
</html>
جۆرەکانی کۆمێنت
1. کۆمێنتی یەک دێڕ
<!DOCTYPE html>
<html dir="rtl">
<head>
<title>کۆمێنتی تاک هێڵ</title>
<style>
/* ڕەنگی مۆرە بۆ سەردێڕ*/
h2 { color: purple; }
</style>
</head>
<body>
<h2>نموونەی کۆمێنتی تاک هێڵ</h2>
</body>
</html>
2. کۆمێنتی چەند دێڕێک
<!DOCTYPE html>
<html dir="rtl">
<head>
<title>کۆمێنتی چەند هێڵ</title>
<style>
/*
ئەمە کۆمێنتێکی چەند هێڵە
کە دەتوانرێت چەندین هێڵ بگرێتەوە
و زۆر بەسوودە بۆ ڕونکردنەوەی ناوەڕۆک
*/
.container {
width: 100%;
max-width: 800px;
margin: 0 auto;
}
</style>
</head>
<body>
<div class="container">
<p>ناوەڕۆک لەناو container دا</p>
</div>
</body>
</html>