شێوازی نووسین لە HTML
HTML چەند توخمێکی تێدایە بۆ پێناسەکردنی دەق بە مانایەکی تایبەت.
نموونە
This text is bold
This text is italic
This is subscript: H₂O and superscript: X²
ئێڵمێنتەکانی شێوازکردنی HTML
ئێڵمێنتەکانی شێوازکردن بۆ پیشاندانی جۆرە تایبەتەکانی نووسین دروستکراون:
- دەقی تۆخ/ئەستوور- دەقی گرنگ- دەقی لار- دەقی جەختکراوە- دەقی نیشانەکراو- دەقی بچووکتر- دەقی سڕاوە- دەقی زیادکراو- دەقی ژێرنووس- دەقی سەرنووس
ئێڵمێنتەکانی  و  لە HTML
ئێڵمێنتی  لە HTML دەقی تۆخ/ئەستوور پێناسە دەکات، بەبێ هیچ گرنگی زیادە.
نموونە:
ئەمە تێکستێکی تۆخە
ئێڵمێنتی  لە HTML
ئێڵمێنتی  لە HTML دەقی گرنگ پێناسە دەکات. ناوەڕۆکەکەی ئەم توخمە بە گرنگی سیمانتیکی تایبەتەوە هەڵدەگیرێت.
نموونە:
ئەمە تێکستێکی گرنگە
ئێڵمێنتەکانی  و  لە HTML
ئێڵمێنتی  لە HTML دەقی لار پێناسە دەکات. زۆرجار بۆ زاراوەی تەکنیکی، وشەی بیانی، بیرکردنەوە، یان ناوی کەشتی بەکاردێت.
نموونە:
ئەمە تێکستێکی لارە
ئێڵمێنتی  لە HTML
ئێڵمێنتی  دەقی جەختکراوە پێناسە دەکات. ناوەڕۆکەکەی بە مانای سیمانتیکی تایبەتەوە هەڵدەگیرێت.
نموونە:
ئەمە تێکستێکی جەختکراوەیە
ئێڵمێنتی  لە HTML
ئێڵمێنتی  دەقی بچووکتر پێناسە دەکات.
نموونە:
ئەمە تێکستێکی بچووکە
ئێڵمێنتی  لە HTML
ئێڵمێنتی  دەق پێناسە دەکات کە پێویستە نیشانە بکرێت یان ڕەنگ بکرێتەوە.
نموونە:

ناوی من ئاسۆیە و لە سلێمانی دەژیم

ئێڵمێنتی  لە HTML
ئێڵمێنتی  دەقێک پێناسە دەکات کە لە بەڵگەنامەکە سڕاوەتەوە. وێبگەڕەکان بە شێوەیەکی ئاسایی هێڵێک بە سەر دەقی سڕاوەدا دەهێنن.
نموونە:

نرخەکەم 50000 دیناردا بوو

ئێڵمێنتی  لە HTML
ئێڵمێنتی  دەقێک پێناسە دەکات کە بە بەڵگەنامەکەوە زیادکراوە. وێبگەڕەکان بە شێوەیەکی ئاسایی هێڵێک لە ژێر دەقی زیادکراودا دەهێنن.
نموونە:

نرخەکەم 50000 45000 دیناردا

ئێڵمێنتی  لە HTML
ئێڵمێنتی  دەقی ژێرنووس پێناسە دەکات. دەقی ژێرنووس نیو کاراکتەر لە خوارەوەی هێڵی ئاساییدا دەردەکەوێت و هەندێک جار بە قەبارەیەکی بچووکتر پیشان دەدرێت. دەقی ژێرنووس دەتوانرێت بۆ فۆرمولی کیمیاوی بەکاربهێنرێت، وەک H₂O.
نموونە

ئەمە دەقی ژێرنووسە

ئێڵمێنتی  لە HTML
ئێڵمێنتی  دەقی سەرنووس پێناسە دەکات. دەقی سەرنووس نیو کاراکتەر لە سەرەوەی هێڵی ئاساییدا دەردەکەوێت و هەندێک جار بە قەبارەیەکی بچووکتر پیشان دەدرێت. دەقی سەرنووس دەتوانرێت بۆ ژێرنووسی پێوەر بەکاربهێنرێت، وەک X².
نموونە:

ئەمە دەقی سەرنووسە