چ دەستکاریکەرێک بەکاربهێنم؟

  • ئەتوانی لە سەرەتاوە بە دەستکاریکەرێکی سادە دەست پێبکەی وەک Notepad
  • ئەتوانی دەستکاریکەرێکی پێشکەوتوو بەکاربهێنیت وەک VsCode یان Atom بەڵام ئێمە پێشنیار ئەکەین کە لە سەرەتاوە بۆ فێربوون شتێکی سادە بەکاربهێنیت!
  • هەتاوەکو دەستت ڕادێت لەگەڵ نووسینی تاگەکان

 


 

هەنگاوی یەکەم : کردنەوەی Notepad

پەنجە بنێ بە دوگمەی windows لەسەر کیبۆردەکەت ، پاشان بگەڕێ بە دوای Notepad 

 


هەنگاوی دووەم : کۆدی HTML ــەکەت بنووسە

<!DOCTYPE html>
<html>
<body>

<h1>سەری بابەت</h1>

<p>سڵاو لە فێرکارەوە</p>

</body>
</html>

 

 


هەنگاوی سێیەم : فایلەکەت سەیڤ بکە

  • بڕۆ سەر File پاشان Save As  
  • ناوی فایلەکە بنێ index.html

 

تێبینی: دەتوانیت htm. یان html. بەکاربهێنیت. هیچ جیاوازییەک نییە. ئەوە پەیوەستە بە خۆتەوە.

 


هەنگاوی چوارەم : فایلەکەی کە سەیڤت کردووە پشانی بدە

لەو شوێنەی کە فایلەکە سەیڤ کرد تێدا (دەبڵ کلیک بکە لەسەری لەسەر براوسەرێک فایلەکەت بکەرەوە)

 

ئەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە دەربچێت: