• لەم وانەیەدا چەند نموونەیەکی سەرەتایی HTML نیشان دەدەین.
  • نیگەران مەبە ئەگەر ئاماژە بە هەندێک تاگ بدەین کە زانیاریت لەسەری نەبووە!

پەڕەکانی HTML

  • هەموو پەڕەکانی HTML دەبێت بە پێناسەکەری  <DOCTYPE html!> دەستپێبکات.
  • خودی پەڕەی HTML خۆی بە <html> دەست پێدەکات و بە <html/> کۆتایی دێت.
  • ئەو بەشەی کە دەبینرێت لە پەڕەی HTML لە نێوان <body> و <body/> دایە.

نمونە

<!DOCTYPE html>
<html>
<body>

<h1>سەری بابەت</h1>

<p>سڵاو لە فێرکارەوە</p>

</body>
</html>

 


پێناسەکەری <DOCTYPE!> 

  • پێناسەکەری <DOCTYPE!> نوێنەرایەتی جۆری فایلەکە دەکات، و یارمەتی براوسەرەکان دەدات بۆ پیشاندانی لاپەڕەکانی وێب بە دروستی.
  • تەنها دەبێت جارێک بنوسرێت لە سەرەوەی لاپەڕەکە (پێش هەر تاگێکی HTML).
  • پێناسەکەری <DOCTYPE!> کێشەی نییە ئەگەر بە پیتی capital بنوسرێت یان small.
  • پێناسەکەری <DOCTYPE!> بۆ HTML5 بریتییە لە :

 


سەردێڕی HTML

  • سەردێڕی HTML بە تاگەکانی <h1> تا <h6> نیشان دەدرێن.
  • <h1> گرنگترین سەردێڕە. <h6> کەمترین گرنگی هەیە
<!DOCTYPE html>
<html>
<body>

<h1>سەردێڕی 1</h1>
<h2>سەردێڕی 2</h2>
<h3>سەردێڕی 3</h3>
<h4>سەردێڕی 4</h4>
<h5>سەردێڕی 5</h5>
<h6>سەردێڕی 6</h6>

</body>
</html>

 


پەرەگرافەکانی HTML

پەرەگرافەکانی HTML بە تاگی <p> نیشان دەدرێن:

<!DOCTYPE html>
<html>
<body>

<p> ئەمە پەرەگرافێکە </p>
<p> ئەمە پەرەگرافێکی ترە </p>

</body>
</html>

 


بەستەرەکانی HTML

بەستەرەکانی HTML بە تاگی <a> نیشان دەدرێن:

<!DOCTYPE html>
<html>
<body>

<a href="https://www.ferkar.org"> ئەمە بەستەرێکە </a>

</body>
</html>

 

  • ئەو بەستەرەی کە دەتەوێت بڕاوت بۆی لە کاتی کلیکردن لە ناو تایبەتمەندی href دەنوسرێت
  • تابەتمەندییەکان بەکاردێن بۆ دابینکردنی زانیاری زیاتر لەسەر توخمەکانی HTML
  • لە وانەکانی داهاتوودا بە وردی باس لە تایبەتمەندی دەکەین

 


وێنەکان لە HTML

وێنەکانی HTML بە تاگی <img> نیشان دەدرێن:

<!DOCTYPE html>
<html>
<body>

<h2>وێنەکانی HTML</h2>
<p>وێنەکان لە HTML بە تاگی img نیشان دەدرێن:</p>

<img src="https://ferkar.org/images/codingnew.png" alt="ferkar.org" width="150" height="150">

</body>
</html>

 

تایبەتمەندییەکانی src (سەرچاوەی وێنەکە) و alt (دەقی شوێنگرەوە) و width (پانی) و height (بەرزی) چەند تایبەتمەندییەکی سەرەکین لە تاگی <img>