Favicon چییە؟
Favicon وێنەیەکی زۆر بچووکە کە لە تەنیشت ناوی پەڕەکە لە تابی وێبگەڕ (Browser Tab) دەردەکەوێت. ئەمە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات کە ماڵپەڕەکەت بە ئاسانی بناسێتەوە.
چۆنیەتی زیادکردنی Favicon
بۆ زیادکردنی Favicon، پێویستە لە ناو بەشی <head>-ی پەڕەکەتدا تاگی <link> بەکاربهێنیت.

نموونەی دانانی Favicon
<link rel="icon" type="image/x-icon" href="favicon.ico">
هەنگاوەکانی دانان:
- وێنەکەت ئامادە بکە (باشترە قەبارەکەی 16x16 یان 32x32 پێکسڵ بێت).
- وێنەکە لەناو فۆڵدەری پڕۆژەکەتدا دابنێ.
- کۆدی سەرەوە لەناو بەشی
<head>-ی پەڕەکەتدا بنووسە و ناوی وێنەکە لەhref-دا بگۆڕە.
پشتگیریکردنی جۆرەکانی وێنە
وێبگەڕەکان پشتگیری لە چەند جۆرێکی وێنە دەکەن بۆ Favicon:
- .ico: باوترین جۆرە بۆ Favicon.
- .png: زۆر بەکاردێت و کوالێتییەکی باشی هەیە.
- .gif: دەکرێت وێنەی جوڵاویش بەکاربهێنیت.
تێبینی: ئەگەر فایلەکەت لە جۆری PNG بوو، لە بەشی
type-دا بنووسە image/png.ئەمانە ئەم فێرکارییەیان تەواوکردووە
1 فێرخواز تەواویان کردووە