HTML Headings (سەردێڕەکانی HTML)
سەردێڕەکانی HTML پێکهاتوون لە شەش ئاست: h1 تا h6 ..
h1 گەورەترین و گرنگترین سەردێڕە، h6 بچووکترین سەردێڕە.
پێکهاتەی سەردێڕەکان
سەردێڕەکان بەم شێوەیە دەنووسرێن:
<!DOCTYPE html>
<html>
<body>
<h1>سەردێڕی ئاستی یەک</h1>
<h2>سەردێڕی ئاستی دوو</h2>
<h3>سەردێڕی ئاستی سێ</h3>
<h4>سەردێڕی ئاستی چوار</h4>
<h5>سەردێڕی ئاستی پێنج</h5>
<h6>سەردێڕی ئاستی شەش</h6>
</body>
</html>
گرنگی سەردێڕەکان
سەردێڕەکان گرنگن لەبەر چەند هۆکار:
- search engineــەکان بۆ تێگەیشتن لە پێکهاتەی پەڕەکە بەکاریان دەهێنن
- یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ تێگەیشتن لە پێکهاتەی پەڕەکە
- بۆ ڕەچاوکردنی SEO گرنگە
بەکارهێنانی دروستی سەردێڕەکان
- هەر پەڕەیەک دەبێت تەنها یەک h1 ی هەبێت
- سەردێڕەکان بۆ سەردێڕ بەکاربهێنە نەک بۆ گەورەکردنی دەق
- پێکهاتەی سەردێڕەکان بە شێوەیەکی لۆژیکی بەکاربهێنە
- هەوڵ بدە سەردێڕەکان کورت و ڕوون بن
نموونەی بەکارهێنانی دروست
<!DOCTYPE html>
<html>
<body>
<h1>وێبسایتی فێرکاری</h1>
<h2>وانەکانی HTML</h2>
<h3>سەردێڕەکانی HTML</h3>
<h3>فۆرمەکانی HTML</h3>
<h2>وانەکانی CSS</h2>
<h3>ستایل کردنی سەردێڕەکان</h3>
</body>
</html>
ستایل کردنی سەردێڕەکان
دەتوانیت بە بەکارهێنانی CSS ستایلی سەردێڕەکان بگۆڕیت:
<!DOCTYPE html>
<html>
<body>
<h1 style="color:blue; text-align:center;">سەردێڕێکی شین</h1>
<h2 style="font-family:Arial; color:green;">سەردێڕێک بە فۆنتی Arial</h2>
</body>
</html>
بەکارهێنانی سەردێڕەکان بۆ پەڕەی ماڵپەر
<!DOCTYPE html>
<html>
<head>
<title>بەکارهێنانی سەردێڕەکان</title>
</head>
<body>
<h1>وێبسایتی فێرکاری </h1>
<h2>بەخێربێن بۆ وێبسایتەکەم</h2>
<p>لێرە دەتوانیت فێری HTML ببیت.</p>
<h2>وانەکان</h2>
<h3>HTML بنەڕەتی</h3>
<p>فێربوونی بنەڕەتەکانی HTML.</p>
<h3>CSS سەرەتایی</h3>
<p>فێربوونی چۆنیەتی ستایل کردنی وێبسایت.</p>
<h4>ڕەنگەکان لە CSS</h4>
<p>فێربوونی چۆنیەتی ستایل کردن بە ڕەنگەکان.</p>
<h3>JavaScript سەرەتایی</h3>
<p>فێربوونی چۆنیەتی زیادکردنی تایبەتمەندی بۆ وێبسایت.</p>
</body>
</html>
تێبینی: سەردێڕەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە SEO (بەهێزکردنی ڕێکخستنی پەڕە بۆ search engine ) و دەبێت بە دروستی بەکاربهێنرێن.