توخمێکی HTML پێکهاتووە لە تاگێکی سەرەتا پاشان هەندێک ناوەڕۆک پاشان تاگی داخستن (یاخود تاگی کۆتا)
چەند نمونەیەک لە توخمەکانی HTML:
<h1>سەردێڕی یەکەم</h1>
<p>پەرەگراف</p>
تاگی سەرەتا | ناوەڕۆک | تاگی داخستن |
<h1> | ناوەڕۆک | <h1/> |
<p> | پەرەگراف | <p/> |
تێبینی : هەندێک لە توخمی HTML ناوەڕۆكیان نییە ، وەک توخمی <br> ، ئەم جۆرە تاگی داخستنیشیان نییە!
توخمەکانی HTML لە ناو یەکدان (یەکتری لە خۆدەگرن)
- توخمەکانی HTML ئەتوانرێت لە ناو یەکدا دابنرێت ( بە واتای ئەوەی توخمێک ئەتوانێت توخمێکی تر لە خۆ بگرێت)
- هەموو پەیجێکی HTML چەند توخمێکی تێدایە کە ئەتوانێت چەند توخمێکی تر لە خۆ بگرێت بۆ نمونە <body> یان <div>
ئەم نموونەیەی خوارەوە لە چوار توخمی HTML پێکدێت (<html>، <body>، <h1> و <p>):
<!DOCTYPE html>
<html>
<body>
<h1>سڵاو لە فێرکارەوە</h1>
<p>ئەمە پەرەگرافێکە</p>
</body>
</html>
ڕوونکردنەوەی کۆدەکەی سەرەوە :
توخمی <html> بریتییە لە توخمی سەرەتای هەموو فایلێکی HTML
ئەم توخمە بە <html> دەستپێدەکات و بە <html/> کۆتایی دێت
پاشان لەناو توخمی <html> توخمی <body> هەیە :
توخمی <body> ناوەڕۆکی پەیجی HTML ــەکەت ئەناسێنێت.
ئەم توخمە بە <body> دەستپێدەکات و بە <body/> کۆتایی دێت
پاشان، لە ناو توخمی <body> دوو توخمی تر هەن : <h1> و <p>:
توخمی <h1> بریتییە لە سەردێڕ.
ئەم توخمە بە <h1> دەستپێدەکات و بە <h1/> کۆتایی دێت:
توخمی <p> بریتییە لە پەرەگراف.
ئەم توخمە بە <p> دەستپێدەکات و بە <p/> کۆتایی دێت:
هەرگیز تاگی کۆتایی بەجێ مەهێڵە
هەندێک لە توخمەکانی HTML بە دروستی پیشان دەدرێن، تەنانەت ئەگەر تاگی کۆتاییش لەبیر بکەیت:
<html>
<body>
<p>ئەمە پەرەگرافێکە
<p>ئەمە پەرەگرافێکە
</body>
</html>
بەڵام هەرگیز پشت بەم شتە مەبە! ئەگەر تاگی کۆتایی لەبیر بکەیت، ئەنجام و هەڵەی چاوەڕواننەکراو لەوانەیە ڕووبدات!
توخمی بەتاڵ لە HTML
ئەو توخمانەی HTML کە ناوەڕۆکیان نییە پێیان دەوترێت توخمە بەتاڵەکان.
تاگی <br> کە بریتییە لە تاگێک لە ناو HTML بۆ دانانی دێڕێکی نوێ (Line break) ، و توخمێکی بەتاڵە و تاگی داخستنی نییە:
<!DOCTYPE html>
<html>
<body>
<p> Hello welcome <br> to Ferkar </p>
</body>
</html>
HTML کێشەی پیتی گەورە و بچووکی نییە
ئەمەش مانای ئەوەیە کە تاگی <p> لەگەڵ تاگی <P> هیچ جیاوازییەکیان نییە!
بەڵام ئێمە پێشنیار ئەکەیەن کە پیتی بچووک بەکاربهێنیت ، چونکە ئەوە شێوازێکی ستانداردە!